3herosoft DVD Creator 4.2.8   

دی وی دی یەکان ئەمرۆ جێگەی سی دی یەکانیان گرتۆتەوە و وەکوو یەکەمین بژاردە لە ناو بەکارهێنەران دا خۆ دەنوێنن. زۆربەی بەکارهێنەران بە باش دەزانن کە فیلمەکانیان لە سەر دی وی دی بسووتێنن، هەتا جگە لە کەیفییەت، لە ئیمکاناتی زیاتر وەک مێنۆی سەرنج راکێش کەڵک وەربگرن، یان بتوانن Chapter کانی جۆراوجۆر هەڵبژێرن. درووستکردنی دی وی دی پێویستی بە کەڵک وەرگرتن لە نەرمەواڵەی تایبەتی خۆی هەیە کە بتوانرێ پێی وێرای کۆنڤێرت کردن، کاری درووستکردن و تەراحی مێنۆ و بەشەکانی جۆراوجۆری فیلمێکی دی وی دی بە ئەنجام بگەیێنێ. 3herosoft DVD Creator ناوی نەرمەواڵەیێکی زۆر بەهێزە کە بە پشتیوانی لەفۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی دەنگ و رەنگ، لە توانای دایە هەتا فیلمەکان بە کەیفییەتێکی زۆر بەرز ئامادە بکات. ئەم ئامرازە وێرای تونایی گۆرینی فیلم بۆ دی وی دی بە سووتاندنی راستەوخۆ، ئەم ئیمکانە بە بەکارهێنەر دەدات هەتا فیلمی دی وی دی بە شێوەی Image بە فۆرمەتی ISO سەیڤ بکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 15.5MB
File ver    : 4.2.8 Build-0514
File format : exe
Date Added  : Oct 25th 2012
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 / Vista / 7 & 8
Password Door 9.0.1   

هەموومان نەرمەواڵەیێکی زۆرمان لە سەر کامپیوتێر داگرتووە و بۆ کاری تایبەت بە خۆمان کەڵکی لێ وەردەگرین. رەنگە کەسانێک هەبن کە پێیان خۆش نەبێ کە کەسی دیکە ئەم نەرمەواڵانەی تایبەت بە خۆمان بەکاربهێنن، جا بە هەر هۆیێک بێ. Password Door کە بەرهەمی کۆمپانی TopLang ـە، ئامرازێکە بۆ دانانی وشەی نهێنی لە سەر هەموو ئەو بەرنامانەی کە لە سەر کامپیوتێرەکەمان هەن. ئەم ئامرازە لە سەر هەر بەرنامەیێک کە کرتەی لە سەر بکرێ، لاپەرەیێک دەکاتەوە و داوای پێدانی وشەی نهێنی دەکات. بەم شێوەیە هەر کەس کە ئەم وشەتێپەرەی نەبێ ناتوانی ئامرازەکە بکاتەوە و کەڵکی لێوەربگرێت.
ئەم ئامرازە دەتوانێ هەر بەرنامەیێکی سەر ویندۆز قفڵ بکات و هەموو ئەو بەرنامانەی کە قفڵ کراون لە یێک لیست دا رێز دەکات و هەروەها توانایی کێشان و بەردان(Drog & Drop ) هەیە، بەم شێوەیە بەسە کە ئایکۆنی بەرنامەکە بە مشک بگرن و بیکێشنە ناو چوارچێوەی ئامرازەکە و بەری بدەن و لە ئاکامدا رێکخستنی لە سەر بکەن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 616 KB
File ver    : 9.0.1
File format : exe
Date Added  : Aug 26 2014
Last viewed : Dec 30th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8
Magic Music Editor 8.12 Plus   

Magic Music Editor نەرمەواڵەیێکی زۆر بەهێزە بۆ درووست کردن، دەسکاری کردن و بڵاو کردنەوەی فایلەکانی دەنگ هاتۆتە بەرهەم. ئەم ئامرازە بە زۆر بژارە دەوڵەمەندە، کە زیاتر بە مەبەستی دەسکاری کردنی موزیک کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بە هۆی هەبوونی توانایی جۆراوجۆر و پشتگری کردن لە هەر چەشنە فۆرمەتێک و نوێترین تێکنۆلۆژی، توانیویێتی وەک یێکێ لە بەهێزترین ئامرازی بواری دەسکاریکردنی موزیک خۆ بنوێنێ. ئەوپەری کەیفییەت لە پاشەکەوت کردن دا و ئیمکانی خۆ گونجاندن بۆ لە گەڵ هەر چەشنە فۆرمەتێک بۆ چوونە ناو، دوو تایبەتمەندی چوونە ژوور و هاتنەدەری ئەم ئامرازە پێک دەهێنن. خاڵی گرینگ لە بابەت ئەم ئامرازە، کەڵک وەرگرتن لە رواڵەتی گرافیکی بۆ هەموو کارەکانە و بە هۆی ئەم خاڵە حەتتا تازەکارەکانیش دەتوانن بە هاسانی و کەمێک سەرنج فایلە دەنگییەکانی خۆیان بە ویستی خۆیان دەسکاری بکەن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 31,8 MB
File ver    : 8.12.2.15
File format : Exe & Zip
Date Added  : Feb. 08, 2006
Last viewed : Dec 30th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
PhoXo Version 8.3.0   

بێ گوومان ئامرازێکی زۆر هەن کە لە بواری جوانکاری وێنە لە لایەن کۆمپانیاکانی جۆراوجۆر دا هاتونەتە بەرهەم، کە هەر یێکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە و هەر ئامرازەش لایەنگر و بەکارهێنەری خۆیشی هەیە. بەڵام یێکێ لە گرفتەکانی ئەم چەشنە ئامرازانە هەبوونی قەبارەی زۆر و داگیرکردنی سەرچاوەی سیستەم و دژوار بوونی کەڵک لێوەرگرتنیان بێ، کە بەکارهێنەر رادەکێشێ بۆ دۆزینەوەی ئامرازی سوک و کەم قەبارە بە هەمان تایبەتمەندی و کارایی نەرمەواڵەکانیتر.
PhoXo ئامرازێکی خۆرایی و کەم قەبارەیە کە بە چینێکی زۆر بەربڵاو لە کەرەستەکانی بۆ بڕین، وێنەکێشانەوە، جوانکاری، ئەندازە گرتن، درووستکردنی ئێفێکتەکانی شووشەیی، سێبەر،مۆنج و سەدان ئێفێکتی جۆراوجۆری تر، ئیمکانی بەرێوەبردنی ساکار و بەهێزی چینەکان و پشتیوانی لە توانایی کێشان و بەردان Drag & Drop, توانایی لابردنی سوورایی گلێنەی چاو و کەرەستەی بەهێز بۆ جوانکاری و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 4 MB
File ver    : 8.3.0
File format : Zip
Date Added  : 2013-08-28
Last viewed : Dec 30th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
MiniTool® Partition Wizard Home Edition 8.1.1   

بەرێـوەبـردنی پـارتـیشێنەکان لە ویـندۆز دا کـارێـکە کە تەنیا بە کـەڵـک وەرگـرتن لـە ئـامـرازەکانی بـواری خـۆی ئیمکانی هـەیـە. لە ویـندۆز دا ناتوانـرێ ئـەو دیسـکـئاژۆ(Drive * )یانەی کە لە پـێشدا پـارتـیشـێن بـەنـدی کراون، دەســکاری بکرێن. کـە واتـە تەنیا نـەرمـەواڵـەکانی ئـەم بوارە رێـگە خـۆشــکەرن بۆ هەسـتان بـەم کارە.
MiniTool Partition Wizard ئامرازێکە کە بەکارهێنەران بە کەڵک وەرگرتن لێی دەتوانن پارتیشێنەکان بەرێوە بەرن و قەبارەی دوو پارتیشێن بکەنە یێک، وەیان لە دۆخی داینامیک دا بهێننە سەر دۆخی وەستاو بە قەبارەی هاوسان. کارپێکردن بەم ئامرازە بە هۆی تەرحی گرافیکی یەکەی زۆر هاسانە و تەنیا کەمێک وردبینی پێویستە کە زانیارییەکان لە ناو نەچن و نەفەوتێن.
حەشاردان یان پێشاندانی پارتیشێنە شاراوەکان تایبەتمەندییێکی تری گرینگی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت. خێرایی بەرچاو لە کارکرد دا و قەبارەی مامناوەندی بە نیسبەت تواناییەکان دوو خاڵی بەرچاو و جێی بایەخی ئەم ئامرازەن کە بۆ شارەزاکانی ئەم بورارە جێی سەرنجراکێشانە.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 19.26 MB
File ver    : 8.1.1
File format : exe
Date Added  : jan 18, 2012
Last viewed : Dec 30th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP, 2000 Professional, Vista SP2, Win 7 SP1 and Win8all editions, 32 bit and 64 bit